نرخی نەوت لە سەرووی 86 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای ئەوەی رۆژی هەینی 14_1_2022، نرخی نەوت بۆ 85 دۆلار دابەزی، ئەمڕۆ شەممە 15_1_2022، لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكانی ئاسیا نرخی نەوت بۆ 86 دۆلار و 36 سەنت بەرزبووەوە.

بەرمیلێك نەوتی تێكساسیش 1.70 سەنت بەرزبووەوە و بە 83 دۆلار و 82 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی هەواڵیی(ڕۆیتەرز) سەرەڕای دەركەوتنی كاریگەرییەكانی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن، بەهای نەوت بۆ هەر بەرمیلێك لە یەك مانگدا 15 دۆلاری چۆتە سەر و لە 71 دۆلار و 52 سەنتەوە لە 20-12-2021ەوە، تا ئەمڕۆ 15_1_2022 بووە بە 86 دۆلار و 36 سەنت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا