ژن و مێردێك بە پارەی ساختەوە دەستگیردەكرێن

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، هێزەكانیان لە سنوری قەزای پشدەر توانیویانە ژن و مێردێك دەستگیربكەن بە بڕێك دۆلار و دیناری ساختەوە كە ویستوویانە ساغی بكەنەوە.

لە راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕیندا هاتووە: ئەمڕۆ سێشەممە 20ی نیسان، هێزەكانی ئاسایشی بازگەی بانوەقەل لە سنوری قەزای پشدەر دوو تۆمەتباریان بە دراوی ساختەوە دەستگیر كردووە بە ناوەكانی(س، ن، ع) و (ئ، ح، غ) كە ژن و مێردێك بوون .

ئەوەش هاتووە، لە كاتی دەستگیركردنیان ئەو ژن و مێردە بڕی 600 دۆلاری ساختە و بڕی نزیكەی 500 هەزار دیناری ساختەیان پێگیراوە.

دوای ئاگادار كردنەوەی دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی پشدەر، گومان لێكراوان ڕاگیران بە پێی مادەی (281) لە یاسای سزادانی عێراقی و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كرایەوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

بە گوێرەی بەدواداچونێكی پۆلەتیك پرێس تەنیا لە ماوەی حەوت ڕۆژی رابردوو لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین بە تۆمەتی ساغكردنەوەی دراوی ساختە شەش كەس دەستگیر كراون .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا