پۆڵه‌تیك پرێس:
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی بانكی ناوه‌ندییه‌وه عێراق ته‌نیا له‌ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا 27 ملیار دینار زیانی به‌ركه‌وت.
خالید جه‌شعه‌می، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕه‌خنه‌ی توندی ئاڕاسته‌ی بانكی ناوه‌ندیی عێراق كرد و وتی، “به‌هۆی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی بانكه‌كه له خراپ خستنه‌ڕووی دراو بۆ فرۆشتن، ته‌نیا بۆ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه عێراق 27 ملیار دینار زیانی به‌ركه‌وتووه”.
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له‌په‌رله‌مانی عێراق ده‌شڵێت، هیچ كاتێك به‌وشێوه‌یه به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی به‌وشێوه‌یه نه‌دیوه و پرسیار له‌سه‌رۆك وه‌زیران عێراق ده‌كات و ده‌ڵێت “سه‌رۆك وه‌زیران ئێوه له‌كوێن كاتێك پارێزگاریی بانكی ناوه‌ندیی به‌وشێوه نایاساییه مامه‌ڵه ده‌كات؟”.
به‌وته‌ی خالید جه‌شعه‌می ڕۆژی دووشه‌ممه بانكی ناوه‌ندیی عێراق یه‌ك دۆلاری به هه‌زار و 190 دینار فرۆشتووه، به‌ڵام دواتر یه‌ك دۆلار له‌بازاڕدا به‌رامبه‌ر بووه به هه‌زار و 310 دینار.
ڕۆژی دووشه‌ممه نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینی، به‌شێوه‌یه‌ك 100 دۆلار به‌رامبه‌ر بوو به 130 هه‌زار دینار.