لەسەربەهای دۆلار وەزارەتی دارایی و بانکی ناوەندی لەژێرفشاردان

پۆڵەتیك پرێس
ئه ندامێكی هاوپەیمانی فه تح رایگەیاند، وەزارەتی دارایی و بانکی ناوەندی عێراق لەسەر نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلارلەژێر فشاری گەورەی دەرەکی و ناوخۆیدان.

حامد موسەوی ئه ندامی هاوپەیمانی فه تح ڕاگەیاند، لایەنە ناوخۆییەکان فشارێکی توند لەسەر وەزارەتی دارایی و بانکی ناوەندی عێراق دروست دەکەن بۆ ئەوەی ڕێژەی ئاڵوگۆڕی دراو بە بەرزی بهێڵدرێتەوە بەبێ ئەوەی سەیری دەرئەنجامەکانی بكەن ئەوەش وای کردووە نرخی كاڵاو پێداویستییەكان لەبازاڕدا زۆر بەرز ببێتەوە .

وتیشی :  هاوڵاتیانی عێراق پێش دروست بونی قەیرانەکان لە دابینکردنی زۆربەی پێداویستيەکانی رۆژانەیاندا بەدەست بێتوانایی داراییەوە دەیانناڵاند و لەئێستاشدا بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارەوە ژیان و گوزرەرانیان سەخترببووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، حکومەتی عێراق ئەرکی گەڕاندنەوەی نرخ و هاوسەنگی و کۆنترۆڵکردنی بازاڕی ناوخۆیی لەبەرژەوەندی هاوڵاتیان لەئەستۆدایە نەک بەرپرسان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا