وەزارەتی دارایی چەند بڕیارێك لە بەرژەوەندی كەمئەندامان دەردەكات

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم، چەند بڕیارێکی لەبەرژەوەندی کەمئەندامان دەرکرد کە مافی ( دەرماڵەی لەبری کەمئەندامی) بەڕێژەی (50%)لە موچەی بنەڕەتی کەمئەندامی فەرمانبەر، دیاریکردووە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەبارەت بە مووچەی كەمئەندامان نووسراوێكی دەركرد و بەپێی نووسراوەكە كە چەند خاڵێكی لە خۆگرتووە پشت بەستوو بە ماددەی 3-یەكەم_2 لە یاسای چاكسازی لە مووچە، دەرماڵە، بەخشین، ئیمتیازاتەكان و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان ژمارە 2ی ساڵی 2020 و بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە 84 لە 2-12-2020، پاڵپشت بە یاسای ژمارە 8ی ساڵی 2021 یاسای هەمواركردنەوەی یاسای ماف و ئیمتیازاتەكانی كەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت ژمارە 22ی ساڵی 2011 بڕیاردرا بە:

1_ دیاریكردنی مافی ( دەرماڵەی لەبری كەمئەندامی) بە رێژەی 50% لە مووچەی بنەڕەتی كەمئەندامی فەرمانبەر، بە مەرجێك لە 100 هەزار دینار تێپەڕ نەكات.

2_ دەرماڵەی هاتوو لە بڕگەی 1ی سەرەوە بەپێی رێژەی كەمئەندامی دیاری دەكرێت لەلایەن لیژنەیەكی پزیشكی پسپۆڕەوە بەگوێرەی پێوەرەكانی ئەو رێنماییەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، بە هاوئاهەنگی وەزارەتی تەندروستی بۆ ئەم مەبەستە دەریدەكات لەبەر رۆشنایی یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت لە هەرێمی كوردستان – عێڕاق 22ی ساڵی 2017.

3_ لە كاتی خانەنشینكردنی فەرمانبەری كەمئەندام بڕی 100 هەزار دینار وەكو هاوكاری خەرجدەكرێت بۆ كەمئەندامی خانەنشینكرا و لە بەڕێوەبەرایەتیی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی.

4_ راسپاردنی فەرمانگە تەكنەلۆژیای زانیاری لە سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ پێشكەشكردنی ئاسانكاری تەكنیكی لە چوارچێوەی پڕۆگرامی تۆماری بایۆمەتری مووچەخۆران تایبەت بە سەرجەم وەزارەت و دەستە و لایەنەكانی نەبەستراو بە وەزارەت، بە مەبەستی دەستنیشانكردنی ئەو فەرمانبەرانەی بەخشین وەردەگرن لە لیستی كەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت، تاوەكو بارودۆخیان بگونجێندرێت لەگەڵ بڕگەكانی ئەم بڕیارە.

5_ ئەم رێنماییە لە رێككەوتی بڵاوكردنەوەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە 84ی ساڵی 2020، لە رۆژنامەی وەقائیعی كوردستان جێبەجێدەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا