حکومەتی هەرێم داهاتی پێنج مانگی ڕابردووی بڵاوکردەوە کە خەرجیەکانی زیاترە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی و ئابووری راپۆرتی خەرجی و داهاتی پێنج مانگی سەرەتای ساڵی 2022 بە پێی تەرازووی پێداچوونەوەی وەزارەت و فەرمانگەكان بڵاوكردەوە، بەپێی راپۆرتەكە لە پێنج مانگی ڕابردوودا داهاتی حكومەتی هەرێمی كوردستان زیاتر لە پێنج ترلیۆن دینار بووە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، تێیدا هاتووە داهاتی ئاماژە پێكراوی فرۆشتنی نەوت بریتییە لە پوختەی ئەو داهاتەی كە لە وەزارەتی سامانە سروشتیەكان دەخرێتە سەر ئەژمێری وەزارەتمان.

هەروەها وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەم داهاتە پێش گەیشتی بە ئەژمێری وەزارەتمان خەرجییەكانی دەرهێنان و پشكی كۆمپانیا و گواستنەوە و سەرجەم خەرجییەكانی دیكەی فرۆشتنی نەوتی لێ دەردەكرێن.

هەروەها ئەوەش روونكراوەتەوە، بە هەمان شێوە بەشێك لە داهاتی فرۆشتنی كارەبا راستەخۆ بۆ قەرزی كارەبا و پرۆژەكانی دیكەی كارەبا خەرجكراوە، هەربۆیە ئەو خەرجیانە لەم راپۆرتەدا ئاماژەی پێنەدراوە.

دەقی راپۆرتەکە:

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا