وەزارەتی كشتوكاڵ بۆ دابەزاندنی نرخی ئالیك داوای لابردنی باج لەسەر سۆیا و پرۆتین دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە نووسراوێكی فەرمی داوا لە وەزارەتی دارایی دەكات، باج لەسەر سۆیا و پرۆتین لاببات بە ئامانجی دابەزاندنی نرخی ئالیك.

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایگەیاند: لە پێناو دابەزاندنی نرخی ئالیك و پاڵپشتی كردنی پرۆژەكانی پەلەوەر و ئاژەڵ و ماسی لە هەرێمی كوردستان، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، بە نوسراوێكی فەرمی، بە ژمارە ( 5618 لە 15_8_2021) كە ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابوری كراوە، پێشنیاری لابردنی باج دەكات لەسەر سویا و پرۆتین، كە لەئامادەكردنی ئالیك بەكاردێت.

ئەوەشهاتووە، دوای ئەوەی نرخی ئالیك بەرزبوەوە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان، لە پێناو پاڵپشتی جوتیاران و بەرەو پێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ و پرۆژەكانی پەلەوەر و ئاژەڵ و سامانی ماسی لە هەرێمی كوردستان، وەزارەتی كشتوكاڵ لە ڕێگای لابردنی باج لە سەر سۆیا و پرۆتین، هەوڵدەدات نرخی ئالیك لە بازاڕەكانی هەرێم دابەزێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا