وەزارەتی دارایی ژمارەیەك بڕیار دەردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بۆ ساڵی نوێ‌ وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بەردەوام دەبێت لە خەرجكردنی پێشینەی مانگانەی وەزارەت و فەرمانگەكان لەسەر داهاتی خۆیان و دەشڵێت پێویستە هەمو پێداویستییەكان لەرێگەی سیستمی ئەلیكترۆنی بەڕێوەبردنی دارایی كوردستان (KFMS) پێشكەش بكرێن .

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە: وەزارەت بەردەوام دەبێت لە خەرجكردنی مینحەی مانگانەی فەرمانگە و وەزارەتەكان، كرێی ئاو، كارەبا و تەلەفۆنی فەرمانگەكان، كەلوپەلی زۆر پێویست و گرنگ بەرەچاوكردنی رێنماییەكانی ژمارە 17ی ساڵی 2021.

ئاماژە بەوەشدەكات، دەبێت پرۆژەكان پێشتر لە سیستمی ئەلیكترۆنی بەڕێوەبردنی دارایی كوردستان (KFMS) پێشكەش بكرێت و تەندەرینگی بۆ بكرێت، بەپێچەوانەوە وەزارەت دابینكردنی دارایی پڕۆژەكە لە ئەستۆ ناگرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا