هەرێم بۆ تەواوكردنی پرۆژە یاسای بودجە چاوەڕێی بەغدایە

پۆڵەتیك

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێم ئاشكرای كرد، تا ئەو كاتەی پشكی هەرێم نەگاتە هەرێمی كوردستان و رێنمایی چۆنیەتی جێبەجێكردنی یاسای بودجەی عێراق لەلایەن حكومەتی عێراقەوە دەرنەچێت ناتوانن پرۆژە یاسای بودجەی هەرێم رەوانەی پەرلەمانی كوردستان بكەن.

سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: تا یاسای بودجەی عێراق لە وەقائیعی فەرمی بڵاونەكرێتەوە و رێنمایی چۆنیەتی جێبەجێكردنی یاساكە دەرنەچێت ناتوانین بە تەواوی پرۆژە یاسای بودجەی هەرێم دابڕێژین، چونكە پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق دەخرێتە ناو پرۆژە یاسای بودجەی هەرێم.

روونیشیكردەوە، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران فەرمانی كردووە داتای داهات و خەرجی و قەرزەكانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان بخرێتە ناو پرۆژە یاسای بودجەی هەرێم و لە ئێستادا داتاكانی ئەوانیشمان وەرگرتووە.

ماوەی حەوت ساڵە حكومەتی هەرێم پرۆژە یاسای بودجەی هەرێمی ئامادەنەكردووە و رەوانەی پەرلەمانی كوردستانی نەكردووە، ئەمەش بووەتەهۆی ئەوەی بەشی هەرە زۆری داهات و خەرجی هەرێم ناڕوون بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا