بایدن وردەکارییەکانی پشت هێرشەکەی ئەمریکا لەعێراق ئاشکرادەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەو هێرشانەی لەڕۆژی 27ی ئەم مانگە فەرمانی بە ئەنجامدانیان دا، ئامانج لێیان پارێزگاریکردن و بەرگریکردن بوو لەسەلامەتی ئەندامانی هێزەکانی ئەمریکا و لاوازکردنی ئەو زنجیرە هێرشانەی دژبە وڵاتەکەی و هاوپەیمانانی ئەنجامدەدرێن.

لەپەیامێکدا بۆ نانسی پیلوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، جۆ بایدن رایگەیاند، “بنکە بەئامانجگیراوەکانی عێراق و سوریا، لەلایەن ئەو میلیشیایانەوە بەکارهێنراون کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن تا هێرشی ئاسمانی دژی ئەندامانی هێزەکانی ئەمریکا و بنەکانیان لەعێراق ئەنجام بدەن”.

بایدن ئاماژەی بەوەشکرد، خۆی فەرمانیداوە بەجێبەجێکردنی ئەم ئۆپەراسیۆنە سەربازییە بەمەبەستی پتەوکردنی ئاسایشی نیشتیمانی جو بەرژەوەندییە دەرەکییەکانی و پاراستنی هاوڵاتیانی ئەمریکا لەناوەوە و دەرەوە.

جەختی لەوەشکردەوە، بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان رێوشوێنی پێویستی گرتووەتەبەر و مافی بەرگریکردنی هەیە لەخۆی وەکچۆن لەماددەی 51ی پەیماننامەی نەتەوەیەکگرتووەکاندا ئاماژەی پێکراوە.

لەمیانی پەیامەکەیدا بایدن دڵنیاییدا لەبارەی ئەوەی، وڵاتەکەی ئامادەیە رێوشوێنی زیاتر بگرێتەبەر بەپێی پێویستی و رووداوەکان، بەمەبەستی روبەڕوبوونەوەی هەڕەشە و هێرشی زیاتر.

پێشتریش کۆشکی سپی هەندێک لەئەندامانی کۆنگرێسی ئاگادارکردەوە بەر لەوەی هێرشە ئاسمانییەکەی سنوری عێراق و سوریا ئەنجام بدات و جەختی لەوەکردەوە لەپەیوەندییەکی پتەودایە لەگەڵ هاوبەشەکانی لەناوچەکە.

لەم دواییانەدا هێرشەکانی دژبە ئەمریکییەکان و بنکەکانیان لەعێراق روویان لەزیادبوون کرد، بەبڕوای چاودێرانی سیاسی ئەو میلیشیایانەی لەلایەن ئەمریکاوە بەهاوسۆزی ئێران هەژماردەکرێن، لەپشت روودانی ئەم هێرشانەوەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا