حکومەتی عێراق مەرجەکانی لەبارەی دۆسیەی نەوتی هەرێمەوە ئاشکراکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، دەبێت هەرێمی کوردستان سەرجەم گرێبەستە نەوتییەکانی لەگەڵ کۆمپانیا و لایەنی دەرەوە، بۆ حکومەتی عێراق بنێرێت.

کەمێک پێش ئێستا ئیحسان عەبدولجەبار ڕایگەیاند، دەبێت دەسەڵاتی ئەنجامدانی گرێبەستی نەوتی لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە بۆ ئەو کۆمپانیایە بگوازرێتەوە کە دروست دەکرێت.

وەزیری نەوتی عێراق باسی لەوەشکرد، دەبێت هەژمارێکی بانکیی لە یەکێک لە بانکە جیهانیەکان بکرێتەوە، کە وەزارەتی دارایی خاوەندارێتی دەکات و داهاتی نەوتی هەرێم دەچێتە ئەو بانکەوە.

رۆژی دووشەممە 11_4_2022، شاندێكی باڵای هەرێم سەردانی بەغدای كرد بە مەبەستی گفتوگۆكردن لە بارەی پرسی نەوت و وزەی هەرێم لەگەڵ وەزارەتی نەوت، لە میانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی هاوبەشدا لەگەڵ خالید شوانی ، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستاندن، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، پێویستە پێداچوونەوە بە گرێبەستەكانی هەرێمی كوردستاندا بكرێت و كۆمپانیایەكی نوێ لەهەولێر دابمەزرێت بەمەبەستی بەڕێوەبەردنی كەرتی نەوت كە لەلایەن كۆمپانیای نەوتی فیدڕاڵییەوە سەرپەرشتی بكرێت.

خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستاندن رایگەیاند: كۆبونەوەكە ڕاشكاوانە بو و تێیدا ڕێككەوتن لەسەر دانانی میكانیزمەكان كراوە بۆ چارەسەركردنی كێشەی نەوت جەختیشیكردەوە، یاسای نەوت و گاز باشترین چارەسەرە بۆ چارەسەری هەمو كێشەكان و دەكرێت ئەو كۆبونەوەیە سەرەتایەكی باش بێت بۆ هەماهەنگی لەنێوان وەزارەتی نەوت و حكومەتی هەرێم.

لە 15ی شوباتی 2022، دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق یاسای نەوت و گازی ساڵی 2007ی هەرێمی كوردستانی بە نادەستووری لەقەڵەمدا و داوایكرد بەرهەمەكانی نەوتی رادەستی بەغدا بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا