پۆڵه‌تیك پرێس:
بڕیاره رۆژى یه‌كشه‌ممه پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى ساڵى 2021 بگاته په‌رله‌مانى عێراق و ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی‌ش ده‌ڵێت: “له‌ماوه‌ى مانگێكدا پرۆژه‌كه په‌سه‌ند ده‌كرێت”.
جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى: “پرۆژه‌یاساكه سه‌ره‌تا دێته ئه‌میندارێتى گشتى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌وان ره‌وانه‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى ده‌كه‌ن، له‌وێشه‌وه ئاراسته‌ى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان ده‌كرێت، تا ئه‌م رێكارانه نه‌بڕێت ناگاته ده‌ستى ئێمه بۆئه‌وه‌ى ئاماده‌ى بكه‌ین بۆ خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م”.
ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى دارایى وتیشى: “به‌پێى وته‌ى وته‌بێژى حكومه‌ت، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هه‌موارى پرۆژه یاساكه‌ى كردووه، به‌ڵام هێشتا ئێمه ده‌قه نوێیه‌كه‌مان نه‌بینیوه، ئه‌وه‌نده هه‌یه به‌پێى قسه‌ى وته‌بێژى سه‌رۆك وه‌زیران له ده‌قه نوێیه‌كه‌دا مووچه‌خۆر له خوار یه‌ك ملیۆن دیناره‌وه مووچه‌ى لێى نابڕدرێت به‌ڵكو له ملیۆن به‌سه‌ره‌وه به‌پێى به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى مووچه لێبڕین ده‌یگرێته‌وه”.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، پڕۆژه‌یاسا ده‌ستكاریكراوه‌كه به‌پێچه‌وانه‌ى پێشوه‌وه‌یه، كه له‌سه‌روو پێنج سه‌د هه‌زاردیناره‌وه لێبڕین ده‌یگرته‌وه.
جه‌مال كۆچه‌ر باسى له‌وه‌شكرد، پێشبینى ده‌كات له‌ماوه‌ى مانگێكدا پرۆژه یاساكه په‌سه‌ند بكه‌ن.