حكومەت لە 15% ی پارەی پێشینەكان خۆش دەبێت

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا لە 15٪ی پارەی پێشینەكانی (خانووبەرە، قەرزی بچووك، قەرزی سندووقی نیشتەجێبوون، هاوسەرگیری، كشتوكاڵی، پیشەسازی و گەشتیاری) خۆشبێت، كە لەلای هاووڵاتیانە، بەڵام بەو مەرجەی لە ماوەی 90 رۆژدا پێشینەكان بگەڕێننەوە.

بەپێی نووسراوی ژمارە (1215)ی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە ئەمڕۆ یەكشەممە6_2_2022 دەرچووە، تێیدا هاتووە:

1. داشكاندنی 15٪ی لەو پێشینانەی حكومەت، كە لەلای هاووڵاتیانە، وەك پێشینەی (خانووبەرە، قەرزی بچووك، قەرزی سندووقی نیشتەجێبوون، هاوسەرگیری، بانكی كشتوكاڵی، پیشەسازی و گەشتیاری) بە مەرجێك هاووڵاتیان ئامادەبن لە ماوەی 90 رۆژی كار، لە رێكەوتی 19-01-2022 تەواوی پێشینەكان بۆ حكومەت بگەڕێننەوە.

2. دوای جێبەجێكردنی خاڵی (1)ی سەرەوە تەواوی سزای دواكەوتن كە هاتووەتە سەر ئەو پێشینانە، لێخۆشبوونیان بۆ بكرێت.

3. داشكاندنی رێژەی 15٪ی لە بری پابەندی دارایی كەڵەكەبووی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار (شارەوانییەكان، گەشتوگوزار و ئاو) بە مەرجێك كەس و لایەنی بەرپرسیار لەو پابەندییە داراییە ئامادەبن، تاوەكو 90 رۆژ لە رۆژی دەرچوونی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانەوە تەواوی بڕی ئەو پابەندییە داراییە بۆ حكومەت بگەڕێننەوە.

4. بڕگەكانی سەرەوە تەواوی سزای دارایی دواكەوتنی قەرزی بەشدارییەكان تایبەت بە دەستەبەری كۆمەڵایەتی دەگرێتەوە، بە مەرجێك خاوەنكار تەواوی پارەی كەڵەكەبووی بەشدارییەكان بەشێوەی نەقد بە یەكجار بدات لە ماوەی دەستنیشانكراو لە سەرەوە.

5. لێخۆشبوون لە تەواوی سزا و سووی دواكەوتنی پەیوەست بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی باجەكان و خانووبەرەی میری لەسەر رەسم و باجی كەڵەكەبوو بە مەرجێك تەواوی تەواوی باج و رەسم بدرێت لە ماوەی هاتوو لە بڕگەی (1)ی سەرەوە.

6. بڕگەكانی سەرەوە خودی باج و رەسم ناگرێتەوە كە بەپێی دەستوور دەبێت لە چوارچێوەی یاسای لێخۆشبوون لە رەسم و باج رێكبخرێت. قەرزە بازرگانییەكانیش ناگرێتەوە، كە بە بازرگان و وەبەرهێنەران دراون، وەك ئاسانكارییەك لەلایەن بانكە بازرگانییەكانەوە.

7. ئەو باجدەرانەی بەپێی (57 و 58)ی یاسای باجی دەرامەت ژمارە (113)ی ساڵی 1982ی هەمواركراو ئاراستەی دادگاكان كراوە، هەروەها ئەو بڕیارانەی كە لەلایەن لێژنەی (استئنافیە) دەرچووە، ئەم لێخۆشبوونە نایانگرێتەوە.

8. ئەو پاژە (تسقیط)انەی كە لەلایەن بەڕێوەبەری گشتیی باجەكان و خانووبەرەی میری، كە بەپێی ئەو دەسەڵاتەی دەركراوە و پێیدراوە، لە سزای دواكەوتن و سوو دەبەخشرێن لە ماوەی 90 رۆژی كاركردن بە مەرجێك تەواوی رەسم و باجەكان بگەڕێننەوە.

9. بۆ پێشكەشكردنی هەموو جۆرە ئاسانكارییەك لە چوارچێوەی یاسا بەركارەكان بە شێوازی (تسقیط)یشەوە بۆ پێدانی باج و رەسمی كەڵەكەبوو، بە مەرجێك داواكاریی بۆ سوودمەندبوون لەو ئاسانكارییە پێشكەش بكرێت لە ماوەی هاتوو لە بڕگەی (1)ی سەرەوە لە دەسەڵاتی بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری دایە.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا