حکومەتی عێراق دەیەوێت لەمەودوا خۆی دۆسیەی نەوتی هەرێم بەڕێوەببات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی نەوتی عێراق دەیەوێت کۆمپانیایەک دابمەزرێنرێت لەژێر ناوی KROC بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیەی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان بەو مەرجەی سەربە حکومەتی ناوەند بێت و بارەگا سەرەکیەکەی لە هەولێر بێت.

لە نوسراوێکی نهێنی وەزارەتی نەوتی عێراق کە ئاراستەی حکومەتی هەرێم کراوە، داوا کراوە لەماوەی 15 ڕۆژدا کۆپییەک لەو گرێبەست و ڕێککەوتنانەی لە ساڵی 2004ەوە لەبواری نەوت و غازدا حکومەتی هەرێم لەگەڵ وڵاتان و کۆمپانیاکان کردوویەتی ڕادەستی وەزارەتی نەوت بکرێت.

ئەوەش هاتووە، لەلایەن تیمێک لە شارەزایان و ڕاوێژکارانی سەربە وەزارەتی نەوت و بە ئامادەیی نوێنەرانی ڕێپێدراوی هەرێم خوێندنەوە بۆ ئەو گرێبەست و ڕێککەوتنانە دەکرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، گرێبەستەکانی هەرێمی کوردستان تەماشادەکرێن، بەمەبەستی گونجاندنیان و هەموارکردنەوەیان بەجۆرێک کە لەگەڵ یاساکانی حکومەتی فیدڕاڵی و بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی بگونجێن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەماوەی ڕابردوودا دادگای باڵای فیدڕاڵی بڕیاریدا، فرۆشتنی نەوت و غازی هەرێم نادەستوورییە و لە دەرەوەی دەستووری عێراق مامەڵەی پێوەکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا