خەڵکی چەند گوندێکی دیالە بۆ کازمی: پارەی نمایشەکانت بەسە بۆ رزگارکردنی 700 خێزانی ئاوارە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

خەڵکی 23 گوندی سەربە پارێزگای دیالە رەخنە لە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەگرن و دەڵێن: ماوەی حەوت ساڵە ئازارەکانیان پشتگوێخراوە.

لەوبارەیەوە دانیشتووانی ئەو گوندانە دەڵێن: نمایش و ئاهەنگەکانی حکومەتەکەی کازمی و ئەو پارانەی تیایاندا خەرجی دەکات، بەسە بۆ رزگارکردنی خێزانە ئاوارەکانی ئەو گوندانە لەو داهاتووە نادیارەی هەیانە.

باس لەوەش دەکەن، “23 گوندی سەربە دیالە لەنێویشیاندا ناوچەی سەعدیە ماوەی حەوت ساڵە لەدەست داعش ئازادکراون و زیاتر لە 700 خێزانی ئاوارە تیایاندا دەژین و بەبێ ئارامی چاوەڕێی گەڕانەوەن”.

لەدوای ساڵی 2014 رێکخراوی چەکداری داعش دەستی بەسەر چەندین ناوچەی عێراقدا گرت، هەرچەندە زۆرێک لەو ناوچانە لەدەست داعش رزگارکران، بەڵام تا ئێستاش بەشێکی زۆری دانیشتووانی ئەو ناوچانە ئاوارەن و ناتوانن بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا