پۆڵەتیک پرێس:
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس لە چەمچەماڵ، ئەمڕۆ چوارشەممە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەکاتی تێپەڕبوونیان لە چەمچەماڵ، لە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەدەن و ئێستاش هاووڵاتیەکە دەستگیرکراوە.
ئەمڕۆ لەکاتی گەڕانەوەی کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی نێچیرڤان بارزانی لەچەمچەماڵەوە بۆ هەولێر، لەگەڵ ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەکدا تووشی پێکدادان دەبن و بەهۆیەوە کارمەندێکی ئاسایشی پارتی گیانلەدەستدەدات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سەردار محەمەد، پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس لە چەمچەماڵ، دوای ڕووداوەکە هاووڵاتییەکە کە ناوی “یەعقوب”ە دەستگیرکراوە و ئێستا لە بنکەی پۆلیسی چەمچەماڵ دەستبەسەرە.