چین سەرکۆنەی بڕیارێکی ئەمریکا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی دەرەوەی چین سەرکۆنەی واژۆی جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای لەسەر بڕیاری قەدەغەکردنی وەبەرهێنانی لە دەیان کۆمپانیای چینیدا کرد.

وانگ ون بین، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، حکومەتی وڵاتەکەی ناکۆکە لەگەڵ ئەم بڕیارەی ئەمریکا  و ڕێکاریش بۆ پاراستنی ماف و بەرژەوەندی کۆمپانیاکانی دەگرێتەبەر.

وتەبێژەکەی چین وتیشی، ” حکومەتی ئەمریکا دەسەڵاتی دەوڵەت بە خراپی بەکاردەهێنێت و بێویژدانانە کۆمپانیا چینیەکان سەرکوت و سنوردار دەکات”. هاوکات ئەمریکاشی ئاگادار کردەوە لەوەی لەو بڕیارە بکشێتەوە و ژینگەیەکی بازرگانی و وەبەرهێنانی شیاوو بێ جیاوازی بۆ کۆمپانیا چینیەکان بڕەخسێنێت”.

ڕۆژی پێنجشەممە جۆ بایدن، واژۆی لەسەر بڕیارێک کرد کە ٥٩ کۆمپانیای چینی خستووەتە لیستی ڕەشەوەو ڕێگە لەسەر کەس و لایەنێکی ئەمریکی دەگرێت وەبەرهێنان لەو ئەو کۆمپانیایانەدا بکات یاخود هەر پشکێکیان لێ بکڕێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا