“دوو هەفتە دوای پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردن ئەنجومەنی پارێزگاكان پێكدەهێنرێت”

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەركردەیەكی چوارچێوەی هەماهەنگی دەڵێت، دوو هەفتە دوای پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان، ئەنجومەنی پارێزگاكان پێكدەهێندرێت.

عەلی فەتلاوی، سەركردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێكهێنانی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق پەیوەستە بە پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لەلایەن دەستەی دادوەرییەوە، هەر كاتێك ئەنجامەكان پەسەندكران، بە دوو هەفتە دوای پەسەندكردنی ئەنجامەكان، ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق پێكدەهێندێن.

ئەوەشی خستەڕوو، هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی ئەنجومەنی پارێزگاكان ئەرێنین و لێكتێگەیشتن لەنێوان هێزە سیاسییەكاندا هەیە بۆ خێراتركردنی پڕۆسەی پێكهێنانی ئەنجومەنی پارێزگاكان.

ئەوەش لەكاتێكدایە، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و تانەكانی ڕادەستی دەستەی دادوەری كردووە و بڕیارە لەماوەی 10 رۆژدا بڕیاری كۆتاییان لەبارەوە بدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا