هۆشیار زێباری داوادەكات حكومەتی عێراق خۆی بۆ “خراپترین سیناریۆ” ئامادە بكات

پۆڵەتیك پرێس:
هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكرات هۆشداری دایە حكومەتی عێراق‌و داواشی لێكردووە، كە خۆی بۆ “خراپترین سیناریۆ” ئامادە بكات.

هۆشیار زێباری لەمیانی پۆستێك لەئەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: لەوانەیە لەیەكەم ساڵیادی كوژرانی قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی‌و ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، حكومەتی فیدراڵی عێراق شاهیدی كۆمەڵێك رووداو بێت.

ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسی پارتی ئەوەشی نووسیوە، كە رەنگە لەو ساڵیادەدا، كۆمەڵێك هێرش بكرێتە سەر ناوچەی سەوزی بەغدای پایتەختی عێراق، كە ئەوە دەبێتە هۆی پشێوی لەناوچەكە.

باسی لەوەش كردووە، كە ئەو هێرشەی رۆژی چوار شەممە كرایە سەر ناوچەی سەوزی بەغدا، هەڵكشانێكی مەترسیدارە لەلایەن میلیشیا چەكدارەكانەوە دەستپێكراوە.

لە سەرەتای مانگی كانوونی دووەم، سلێمانی لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغدا، لە لایەن سوپای ئەمریكاوە هێرشی موشەكی كرایە سەر ئۆتۆمبیلی قاسم سلێمانی‌و ئەبومەهدی موهەندیس‌و هەردووكیان بەهۆی هێرشەكەوە كوژران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا