تەندروستی جیهانی رونكردنەوەیەكی گرنگ لە بارەی ئۆمیكرۆنەوە بڵاودەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

رێكخراوی تەندروستی جیھانی ئاشكرایدەكات، ئۆمیكرۆن جۆرە نوێیەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كۆتا جۆری ئەو ڤایرۆسە نییە و نابێت لە مەترسییەكانی كەمبكرێتەوە.

تیدرۆس ئەدھانۆم بەڕێوەبەری گشتی رێكخراوەكە رایگەیاندووە، ئۆمیكرۆن مەترسی لەسەر ئەو كەسانە كەمترە كە ڤاكسینیان بەكارھێناوە، بەڵام نابێت لە مەترسییەكەی كەمبكرێتەوە، چونكە مەترسی هەیە بتایبەت لەسەر ئەوانەی ڤاكسینیان وەرنەگرتووە.

راشیگەیاندووە، ئەو جۆرە نوێیەی كۆرۆنا ھاوشێوەی جۆرەكانی كاریگەری لەسەر تەندروستی مرۆڤەكان دەبێت، نمونەی ئەوەش دەهێنێتەوە زۆرترینی توشبووەكانی چەند رۆژی رابردو لە جۆری ئۆمیكرۆن بوون.

پێشتر لەلایەن چەندین پزیشك و ناوەندی تەندروستییەوە باس لەوەكرا بە هاتنی جۆری ئۆمیكرۆن كۆتایی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دێت تەنانەت هەندێك لە پزیشكان سەرهەڵدانی ئەمجۆرە ڤایرۆسەیان بە مەرگی یەكجاری كۆرۆتا ناو دەبرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا