“داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریكا قەیران دروستدەكات”

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا قەیرانی سیاسی و دیبلۆماسی گەورە بۆ عێراق دروست دەكات.

ئەوەشی خستە ڕوو لە ناوخۆی ئەمریكاش ئەم كارە بە رادەستكردنی عێراق بە ئێران دادەنرێت.

موسەنا ئەمین ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا بابەتێكی هەستیارە بۆ عێراق رەنگە هەندێك وڵاتی ئەوروپیش كە لەژێر چاودێری ئەمنی ئەمریكادان، دوای ئەمریكا ئەوانیش باڵیۆزخانەكانیان دابخەن، ئەمەش قەیرانێكی سیاسی و دیبلۆماسی گەورە بۆ عێراق دروست دەكات.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق وتی: ئەم كارەی ئەمریكا دەبێتە گورزێكی كوشندە بۆ ئابوری عێراق و زیانی بۆ شكۆی سیاسی و هێمنی عێراق دەبێت بۆیە پێویستە لەسەر سیاسییەكانی عێراق بەخێرایی چارەسەری بكەن.

باسی لەوەشكرد چۆڵكردنی باڵیۆزخانەی ئەمریكا بڕیارێكی ئاسان نیە و كاتی ئەوێ‌ لە ناوخۆی ئەمریكاش بۆچوونی جیاواز هەیە هەندێك پێیان وایە ئەمە لەبەرژەوەندی ئەمریكا نیە و بەواتای تەسلیم كردنی عێراق دێت بە ئێران.

ئەو پەرلەمانتارە رەتیشیكردەوە باڵیۆزی ئەمریكا، باڵیۆزخانەكەی لە بەغدا جێهێشتبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا