فراكسیۆنی یەكگرتوو: دەستەی سەرۆكایەتی هۆكاری گرژییەكانی پەرلەمانن

پۆڵەتیك پرێس

فراكسیۆنی یەكگرتوو لەپەرلەمانی كوردستان، دەستەی سەرۆكایەتی بەهۆكاری سەرەكی ئەو شەڕو گرژییانە دەزانن كە هەندێكجار لە دانیشتنەكانی پەرلەماندا روودەدەن.

شێركۆ جەودەت سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەكرد،ئەو پەرلەمانتارانەی دەیانەوێت بەزەبری هێز و ئەنجامدانی كاری نەشیاو رەخنەو رای جیاوازو هەڵوێستە جیاوازەكان لەناو پەرلەمانی كوردستان كپبكەنەوە ئەوە بەهەمان هەڵوێستی شەڕی ناوخۆ و عەقڵییەتی شاخ بیردەكەنەوە.

وتیشی، “دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان هۆكاری سەرەكی دروستبوونی كێشەكانی ناو پەرلەمانن، چونكە ئەوان رێگە بەدروستبونی ئەو پێشێلكارییە گەورانە دەدەن و كۆنتڕۆڵی كاركردنیان لەدەستداوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە شكۆ بۆ پەرلەمان بگەڕێتەوە و دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەستكراوە بن تا بتوانن دەسەڵاتەكان بەكاربهێنن بۆ لێپرسینەوەو چاكسازییەكان.

لەكۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستان گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان بەشێك لەپەرلەمانتاران دروست بوو، پەرلەمانتارێكی نەوەی نوێ رایگەیاند، لەلایەن فراكسیۆنی پارتییەوە هێرشی كراوەتەسەرو بریندار كراوە، لەبەرانبەریشدا فراكسیۆنی ئەو تۆمەتانەی رەتكردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا