پۆڵه‌تیك پرێس:
حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق داوای كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی په‌رله‌مان ده‌كات به‌ئاماده‌بوونی حكومه‌تی عێراق.
هه‌رچه‌نده پێشتر ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه ئاڕاسته‌ی حه‌سه‌ن كه‌عبی ده‌كرا كه ڕێگره له‌بانگهێشتكردنی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عێراق، به‌ڵام ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه كه‌عبی داوای كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی په‌رله‌مانی عێراقی كرد به‌ئاماده‌بوون هه‌ریه‌كه له مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و عه‌لی عه‌لاوی، وه‌زیری دارایی و مسته‌فا غالب، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عێراق.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا حه‌سه‌ن كه‌عبی ده‌ڵێت ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه بۆ وه‌ستاندنی ئه‌و كاریگه‌رییانه‌یه كه‌به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقیی دروستیكردووه.
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق باسی له‌وه‌شكردووه، ده‌یانه‌وێت له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا گه‌ره‌نتییه‌ك بۆ پاراستنی ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌رچاوه‌ی داهاتیان دیاریكراوه به‌ده‌ستبهێنن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ژمارەیەك پەرلەمانتاری عێراقی داوا دەكەن هەریەكە لە سەرۆك وەزیران و وەزیری دارایی و بەڕێوەبەری بانكی ناوەندی بانگهێشتی پەرلەمان بكرێن و رونكردنەوە لەبارەی بەرزبونەوەی نرخی دۆلار‌و چەند پرسێكی دیكەوە بدەن.