عێراق بۆ ناتۆ: پێویستمان بە هیچ هێزێکی شەڕکەر نییە

پۆڵەتیک پرێس

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی پێویستی بە هێچ هێزێکی شەڕکەر لەسەر خاکەکەی نییە، بەڵکو ئەوەی پێویستییەتی ڕاوێژکاری و ڕاهێنان و بەرزکردنەوەی توانای هێزەکانییەتی.

قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ ی ئایار، لەگەڵ ئەدمیڕاڵ یواکیم ڕۆڵ، سەرۆک ئەرکان لە هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی “ناتۆ” کۆبووەوەو بەگوێرەی میدیا عێراقییەکان پێکەوە تاوتوێی هاوبەشی و هاوکاری و بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیرییان لە ناوچەکەدا کردووە.

لە بەیاننامەیەکیشدا نوسینگەی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، قاسم ئەعرەجی بە سەرۆک ئەرکانی هاوپەیمانی ناتۆی وتووە، ” کشانەوەی هێزە شەڕکەرە بیانییەکان لە عێراق یارمەتیدەر دەبێت لە بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری وڵاتدا”.

ئەعرەجی ڕاشیگەیاندووە، عێراق پێویستی بە ڕاوێژ و بەرزکردنەوەی توانای هێزە سەربازییەکانی هەیە نەک هێزی شەڕکەری بیانی”.

دوێنێ سێشەممەش ٤ ی ئایار مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەگەڵ وەفدێکی باڵای ئەمریکیدا باسی لە کشانەوەی ” هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا ” کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا