مەسرور بارزانی تیمێكی وەزاری دەنێرێت بۆ لای قوباد تاڵەبانی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەسرور بارزانی بڕیاریداوە، تیمێكی وەزارەی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان بكات، بە مەبەستی گەڕانەوەی تیمی یەكێتی بۆ كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی وەزیران.

بە گوێرەی زانیارییەكان لە كۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممەی ئەنجوومەنی وەزیران، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندی داوە بۆ سەردانیكردنی تیمێكی وەزاری بۆ لای قوباد تاڵەبانی، بەمەبەستی گەڕانەوەی تیمی یەكێتی بۆ كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی وەزیران.

تیمەكە پێكهاتوون لە هەریەك لە وەزیران (پشتیوان سادق، دانا عەبدولكەریم و عەبدوڵڵای حاجی مەحموود)، بڕیارە سەردانی قوباد تاڵەبانی بكەن و داوای لێبكەن خۆیی و تیمی یەكێتی بگەڕێتەوە كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی وەزیران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا