پەرلەمانتارێك: واز لە دەستگیركردنی مامۆستایان و چالاكوانانی دهۆك بێنن

پۆڵەتیك پرێس

پەرلەمانتارێكی یەكێتی رایگەیاند، ماوەی دوو مانگە یاداشتێكیان لەبارەی دەستگیركردنی هاوڵاتیان و مامۆستایان و چالاكوانانی پارێزگا دهۆك ئاڕاستەی حكومەت كردووە، بەڵام وەڵامیان نەدراوەتەوە.

شنۆ ئەشقی سورچی پەرلەمانتاری یەكێتی بە پۆڵەتیك پرێسی وت، “ماوەی دوو مانگە یاداشتێكمان سەبارەت بە دەستگیركردنی هاوڵاتیان و مامۆستاو چالاكوانانی پارێزگای دهۆك ئاڕاستەی لێژنەی مافی مرۆڤ كردووە لەپەرلەمانی كوردستان، بەڵام تاوەكو ئێستا دەستگیركردن بەردەوامە و لیژنەی مافی مرۆڤ و حكومەتی هەرێم و دەسەڵاتی خۆجێیی دهۆك مێش میوانیان نیە”.

بەدەسەڵاتدارانیش دەشڵێت، “واز لە دەستگیركردنی مامۆستایان و چالاكوانان بێنن ئەوان هەڕەشە نین لەسەر ئاسایشی دهۆك، بەڵكو ئەو كەسانە دەستگیر بكەن كە تەنها لە ساڵی 2019بە بەهای 40 ملیار دینار لە دهۆك گەندەڵیان كردووە، یاخود ئەو كەسانە دەستگیر بكەن كە پارەی سەرجەم پڕۆژەكانی دهۆكی خواردووە”.

لەماوەی دوو مانگی رابردودا بەهۆی بانگەشەكردن بۆ خۆپیشاندانی مەدەنیانە دژی نەبوونی مووچە، هێزە ئەمنییەكانی دهۆك چەندین مامۆستاو چالاكی مەدەنیان دەستگیركرد كە ئێستاش بەشێكیان لە زینداندان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا