لە بادینان زەوی دەدرێتە كەسانی بە رەگەز تورك

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای دەكات لە كەمپێكی سنوری پارێزگای دهۆك بەشێوەی نایاسایی زەوی بەسەر خەڵكی توركیادا دابەشدەكرێت.

شنۆ ئەشقی سورچی ئەندامی پەرلەمانی كورستان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لە بادینان زەوی و بڕی ٢٥ ملیۆن دینار بەبێ هیچ بنەمایەكی یاسایی بەسەر هاوڵاتی بەڕەگەز تورك دابەشكراوە كە موچەی خانەنشینیش وەردەگرن.

ئاماژەی بەوەشكرد، كەمپەكە دەكەوێتە نێوان دێرەلوك و شیلادزێ ئاوارەی كوردی ساڵی 1988ی خەڵكی دهۆكی تێدایە و ساڵی 2012 لەئێران هاتونەتەوە لەو كەمپەدا جێگیركراون.

وتیشی، “دوای سەردانی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان بەڵێنیان پێدراوە قەرەبوو بكرێنەوە دواتر پارێزگای دهۆك سەردانی ئەو كەمپەی كردووە و بەڵێنی داوە زەوییان بەسەردا دابەشبكات، بەڵام داواكاری هاوڵاتییە كوردەكان لەناو لیستی قەرەبووەكاندا لابراوەو زەوییەكان دراون بە خەڵكی توركیا كە هیچ كەس نازانێت بۆ لەكەمپەكە نیشتەجێن و بۆ لە هەرێمی كوردستان دەژین”.

شنۆ ئەشقی سورچی باسی لەوەشكرد، ماوەی سێ مانگە ئەنجومەنی وەزیرانیان لە بارەی ئەو بڕیارەی پارێزگاری دهۆك ئاگادار كردۆتەوە، بەڵام هیچ وەڵامێكیان نەدراوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا