سبەی نوری مالکی دەگاتە هەرێم

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpres

نوری مالکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بەسەرۆکایەتی شاندێکی هێزە شیعەکان سەردانی هەرێم دەکات.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە میدیاکانی عێراق بڵاوبووەتەوە، “سبەی چوارشەممە 22ی کانوونی یەکەمی 2021، نوری مالکی بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵای شیعە سەردانی هەرێم دەکات و بڕیارە بەمەبەستی تاوتوێکردنی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆببێتەوە”.

ئەوەش هاتووە، “ئامانجی مالکی لەم سەردانە ئەوەیە پشتیوانی لایەنە کوردییەکان بەدەستبهێنێت بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ببێتەوە بە سەرۆک وەزیرانی عێراق”.

10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بەڕێوەچوو، لە ئێستاشدا سەرجەم لایەنەکان لە مشتومڕی ئەوەدان چۆن لەپێناو پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، هاوپەیمانییەکی زۆرینەی نیشتیمانیی پێکبهێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا