خۆپیشاندەرانی عێراق بەرەیەكی سیاسی رادەگەیەنن

پۆڵەتیك پرێس:
خۆپیشاندەرانی عێراق بۆ رێكخستنەوەی كارەكانیان بەرەیەكی سیاسی رادەگەیەنن‌و بڕیارە بەشداری چالاكییە سیاسییەكان بكەن، كە بەرەكەش ناوی بەرەی تشرینە.

رۆژی 25ی ئەم مانگە ساڵێك بەسەر خۆپیشاندانە فراوانەكەی شاری بەغدا بەرێوەدەچێت، كە لەماوەی ئەو ساڵەدا زۆرێك لەچالاكوانان بەردەوام بوون لەدەربڕینی ناڕەزایی‌و گوشارخستنە سەر حكومەت بۆ ئەنجامدانی گۆڕانكاری چاكسازی.

رۆژی هەینی رابردوو، جارێكی تر چالاكی ئەو چالاكوانانە فراوان بووەوەو بڕیارە رۆژی یەك شەممەش، 25ی تشرینی یەكەم دەست بەخۆپیشاندان بكرێتەوە.

بەقسەی چالاكوانان ئامادەكاری دەكەن بۆ ئەوەی ڕۆژی یەكشەممە خۆپیشاندانی نوێ ئەنجامبدەن بۆ بەرزراگرتنی یادی یەك ساڵەی خۆپیشاندانەكان.
دوابەدوای ئەوە دەسەڵاتدارانی عێراق بەربەستی ئەمنی و كۆنكرێتی نوێیان لە دەوروبەری مەیدانی تەحریر لەناواڕاستی بەغدا دانا، كە ناوەندی ناڕەزایەتییەكانی ئۆكتۆبەری ساڵی 2019 بوو.

كازم، یەكێك لە خۆپیشاندەرانە و ماوەی ساڵێك دەبێت لەمەیدانی تەحریر چادری هەڵدراوە، لەو بارەوە وتی: چالاكوانان خۆپیشاندانی ئاشتیانەیان دەوێت، بەڵام ترسیان هەیە لەوەی هەندێك دەیانەوێت دۆخەكە خراپ بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا