هێڤیدار ئەحمەد لە تەڵاقدانی عێراقەوە بۆ دابەشكردنی مووچە بە ئیزنی خودا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

“بە ئیزنی خودا هەفتەی داهاتوو موچەی مانگی سێ دابەشدەكرێت”

ئەمە لێدوانی وەزارەتی دارایی و وتەبێژی وەزارەتەكە نیە سەبارەت بە دابەشكردنی مووچە بەڵكو ئەمە قسە و لێدوانی هێڤیدار ئەحمەد پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستانە.

ئەم بەڵێنەی هێڤیدار لە كاتێكدایە كە خودی وەزیری دارایی وادەی دابەشكردنی مووچە نازانێت و تەنیا خودا و مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و تۆزێكیش لە هێڤیدار ئەحمەد دەزانن.

پرسی دابەشكردنی مووچە لە هەرێمی كوردستان بووەتە گەرمترین و گرنگترین هەواڵی ڕۆژ

ئێستا پرسی دابەشكردنی مووچە لە هەرێمی كوردستان بووەتە گەرمترین و گرنگترین هەواڵی ڕۆژ و هاوڵاتیانیش بە تامەزرۆییەوە هەواڵەكانی تایبەت بە دابەشكردنی مووچە دەخوێننەوە.

دواكەوتن و لێبڕین و پاشەكەوت و نەهاتنی مووچە لە هەرێمی كوردستان بووەتە مۆتەكەی مووچەخۆرانی هەرێم ئەم دواكەوتن ولێبڕینەش لە كاتێكدایە كە پێش جەند ساڵێك سەرۆكی حكومەتی ئەو كات نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند كە ئێمە بابەتی دواكەوتنی مووچەمان چارەسەر كردووە و وامانكردووە ئەم پرسە نەبێتە هەواڵی گەرم و هەر كەناڵە و هاوار بكات ئەها مووچە هات و نەهات.

دواتریش كابینەی نۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی بەڵێنی ئەوەی بە مووچە خۆران دا كە هەر 30 ڕۆژ جارێك مووچە دابەشدەكرێت.

بەڵام نەك سەرۆكی حكومەتی ئەوكات و سەرۆكی هەرێمی ئێستا بەڵێنەكەی نەبردە سەر ئێستا نەهاتنی مووچەش بووەتە هەواڵ نەك تەنها هاتن و دابەشكردنی.

لە ئێستادا و بە پێی هەموو ئەو زانیاریی و بەڵگانەی كە خودی وەزیر و ئەندام پەرلەمانەكان دەیخەنەڕوو، دەتوانن مووچە لەكاتی خۆیدا دابەش بكرێت.

هەموو ئەمانەش لە كاتێكدایە پێشتر حكومەتی هەرێمی كوردستان بە بیانوی شەڕی داعش، كۆرۆنا، نزمی نرخی نەوت و نەناردنی بودجە لە بەغداوە لێبڕین و پاشەكەوت و دواخستنی لە پرۆسەی دابەشكردنی مووچەدا دەكرد بەڵام لە ئێستادا و بە پێی هەموو ئەو زانیاریی و بەڵگانەی كە خودی وەزیر و ئەندام پەرلەمانەكان دەیخەنەڕوو، دەتوانن مووچە لەكاتی خۆیدا دابەش بكرێت.

هێڤیدار ئەحمەد كە بەر لەوەی ببێتە پەرلەمانتار ئەوكات پێشبینی تەڵاقدانی عێراقی كرد، بەڵام نەك هەرێم بەغدای تەڵاق نەدا، بەڵكو وەك زاوایەكی بێدەسەڵات و ڕازی لە بەشی خۆی، بۆ چاككردنەوەی تەڵاقەكەی ملی بەغدا، ئەنقەرە و تارانی گرتەبەر

داهاتی پێویست لەبەر دەستە و حكومەت بە ئەنقەست و بۆ ئەوە دابەشی ناكات بۆ ئەوەی تا جەژن یەك مووچە دابەشبكەن

ئێستا نرخی نەوت لە سەروو 110 دۆلارەوە دەفرۆشرێت و بەغدا بە بەردەوام بڕی 200 ملیار دینار دەخاتە سەر هەژماری حكومەتی هەرێم بۆ دابەشكردنی مووچە، هاوكات ئێستا نە شەری داعش نە كاریگەرییەكانی كۆرۆناش بوونیان نەماوە بەڵام پرسیاری هاوڵاتیان و خودی پەرلەمانتارانیش ئەوەیە بۆچی دابەشكردنی مووچە دوادەكەوێت؟
بۆ وەڵامی ئەم پرسیارەش بەشێك لە پەرلەمانتاران و بە دیاریكراویش عەلی حەمەساڵح و كاروان گەزنەیی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایانگەیاند داهاتی پێویست لەبەر دەستە و حكومەت بە ئەنقەست و بۆ ئەوە دابەشی ناكات بۆ ئەوەی تا جەژن یەك مووچە دابەشبكەن.

ئێستاش كە لە مانگی نیسانداین هەتا ئێستا مووچەخۆران مووچەی مانگی سێیان وەرنەگرتووە و فەرمانبەران لە چاوەڕوانی هاتنی مووچەكانیانیان ئەمەش لە كاتێكدایە حكومەتی عراقی ئامادەكاریی دەكات بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی چوار.

بەدەر لە دواكەوتنی مووچە ئێستا لە هەرێمی كوردستان هاوڵاتیان بەدەست دەیان قەیرانی جۆراوجۆرەوە دەناڵێنن كە ئەم قەیرانانە هەر لەگەڵ دەرچوون لە سنورەكانی هەرێمی كوردستان و لەژێر دەسەڵاتی حكومەتی عێراقیدا بوونیان نامێنێت و بە ئیزنی خودا لەناو دەچن بۆ نمونە:

بە ئیزنی خودا نرخی بەنزین لە ژێر دەسەڵاتی حكومەتی ناوەندیدا بۆ هەر لیترێك لە جۆری نۆرماڵ بە 450 دینارە لە كاتێكدا لە هەرێمی كوردستان هەزار و هەزار و 100 دینارە ئەمە جگە لەوەی مووچەی فەرمانبەران لەوادەی خۆیدا دابەشدەكرێت و لە هەرێمی كوردستانیش تازە بەتازە پەرلەمانتار لە بری وەزیری دارایی موژدەی ئەوە دەدات بە هاوڵاتیان دوای مانگێك لە وادەی خۆی كە مووچە دابەش دەكەن ئەگەر خودا ئیزنی لەسەر بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا