حكومەت ناتوانێت مووچەی مانگەكانی داهاتوو دابین بكات

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان باس لەوەدەكات، حكومەت ناتوانێت هاوشێوەی عێراق مووچەی مانگەكانی داهاتووی فەرمانبەران دابین بكات.

هاوڕێ مەلا ستار ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ئێستا حكومەت وشەی خۆگونجاندن بەكاردێنێت، چونكە ناتوانێت داهاتی هەرێم لەدەست بەرپرسان دەربهێنێت، بۆیە بەپێی ئەو داهاتەی هەیە خۆی لەگەڵ دابەشكردنی مووچە دەگونجێنێت.

لەماوەی رابردودا حكومەتی هەرێم بەبڕیارێك مووچەی پێنج مانگی فەرمانبەرانی پاشەكەوت كردو وەزیری دارایی هەرێمیش رایگەیاند، لەسەر داوای عێراق ئەو بڕیارەیانداوە بۆئەوەی بتوانن هاوشێوەی بەغدا پێكەوە مووچەی مانگەكان وەك یەك دابەش بكەن.

لەو بارەیەوە هاوڕێ مەلا ستار دەڵێت، “هەرێم ناتوانێت وەكو بەغدا مووچەی سێ مانگی داهاتووی مووچەخۆران دابەشبكات و وەك بەكرێگیراوێك سەیری فەرمانبەران دەكات”.

ئەوەش لە كاتێكدایە، لە ماوەی رابردودا سەرۆكی حكومەت لە پەرلەمان وەزیری دارایی راسپارد لە رێگەی داهاتی ناوخۆ و پارەی بەغداوە خۆیی لەگەڵ دابەشكردنی مووچە بگونجێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا