مووچەی ئەو كەسانە رادەگیرێت كە بەشێوەی نایاسایی خزمەتیان بۆ درێژكراوەتەوە

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی دەستەی دەستپاكی لەهەرێم رایگەیاند، لە رێگەی نوسراوێكەوە داوایان لەوەزارەتی دارایی كردووە مووچەی ئەو كەسانە رابگرن كە بەشێوەی نایاسایی خزمەتیان بۆ درێژكراوەتەوە، ئەوانیش كاریان بەنوسراوەكەیان كردووە.

ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێم بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، نوسراویان ئاراستەی وەزارەتی دارایی كردووە بۆ برینی مووچەی ئەو دادوەر و بەڕێوەبەرە گشتییانەی كە لە دەرەوەی یاساو رێنماییەكان خزمەتیان بۆ درێژكراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، دوای نوسراوەكەیان، وەزارەتی دارایی لای خۆیانەوە گشتیاندنیان بۆ كردووەو ئاڕاستەی فەرمانگەكانی سەر بەوەزارەتەكەی خۆیان كردووە.

وتیشی، “هێشتا وەڵامی وەزارەتمان پێنەگەشتووەتەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی گشتاندیان پێكردووە ئەوە مانای وایە جێبەجێی دەكەن”.

لەماوەی رابردودا پرسی درێژكردنەوەی خزمەتی ژمارەیەك دادوەر بەنایاسایی كاردانەوەی زۆری لێكەوتەوە، بەجۆرێك رەخنەیان ئاڕاستە كرا بەوەی ئەوان بەهۆی پیشەو ئەو كارەی ئەنجامی دەدەن پێویست بوو دژ بە كاری نایاسایی بوەستنەوە، نەك ئەوەی خۆشیان پەنا بۆ كاری نایاسایی ببەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا