پەرلەمانتارێکی شیعە داوادەکات موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە دابەشبکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سامر زیبان، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی سادقون لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دوای بینینی دیمەنی مردنی خانەنشینان لە نۆرەی وەرگرتنی موچەکانیان، داوا دەکات بەغدا موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابەشبکات.

سامر زیبان لە تویتەری خۆی نوسیویەتی، دوای بینینی دیمەنی مردنی خانەنشینان لە کاتی وەرگرتنی موچەکانیان لە هەرێمی کوردستان، کە ڕێز لە خزمەتیان بۆ وڵات نەگیراوە، داوا دەکات حکومەتی فیدراڵی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشبکات، ئەوەش لەپێناو ڕێکخستنەوە و ڕێگریکردن لەگەندەڵی.

شەوی 19ی ئادار ژمارەیەكی زۆر خانەنشین لەبەردەم بانكەكاندا لە شاری سلێمانی مانەوە بە مەبەستی وەرگرتنی مووچەكانیان بەوهۆیەوە دوو خانەنشین گیانیان لە دەستدا.

لە قەزای سۆرانیش بەهەمان شێوە خانەنشینێك لە سەرەی وەرگرتنی مووچەدا گیانی لە دەستدا.

بەهەمان شێوە خانەنشینان لە هەولێر و دهۆكیش لە سەرەی وەرگرتنی مووچەدابوون.

لەسەر رووداوی گیانلەدەستدانی دوو خانەنشینەكەی سلێمانی و خانەنشینەكەی سۆران بە جیا لیژنەی لێكۆڵینەوە پێكهێنراوە بۆ لێكۆڵینەوە لە هەردوو رووداوەكە.

هاوكات ئاوات شێخ جەناب فەرمانێكی واژۆكردووە بە دەست لە كارپێكێشانەوەی بەڕێوەبەری بانكی تانجەرۆ و دەست بەكاربوونی جێگری بەڕێوەبەر تا دانانی كەسێكی تر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا