پۆڵه‌تیك پرێس:
سه‌رۆكى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت: ئه‌و پرۆژه یاسایه‌ى رۆژى پێنج شه‌ممه له په‌رله‌مان په‌سه‌ند كرا، به‌ماناى ئه‌وه‌نیه به‌غدا هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بۆ هه‌رێم نه‌نێرێت، یاساكه ده‌رگاى گفتوگۆى له‌گه‌ڵ هه‌رێم كردووه‌ته‌وه، بۆیه تاكۆتایى ئه‌مساڵ ره‌نگه حكومه‌تى ناوه‌ند به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ناردنى 320 ملیار دیناره‌كه بۆ هه‌رێم.
سه‌لیم شوشكه‌یى سه‌رۆكى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانى عێراق بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى: “رۆژى چوارشه‌ممه محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مان به جیا له‌گه‌ڵ هه‌موو فراكسیۆنه كوردییه‌كان كۆبووه‌وه و داواى لێكردین پێشنیارێكی بدرێتێ تا له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شیاوى په‌سه‌ندكردن بێت”.
سه‌رۆكى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانى عێراق وتیشى: “پێشكه‌شكردنى پێشنیار كارى ئێمه نه‌بوو كارى ئه‌و سێ حزبه‌یه حكومه‌تى هه‌رێمیان پێكهێناوه، ئه‌وانیش نه‌یانتوانى هیچ پێشنیارێك پێشكه‌ش بكه‌ن، دواجار ئه‌و بڕگه‌یه له پرۆژه یاساكه‌دا جێگیركرا كه هه‌ركات حكومه‌تى هه‌رێم بڕێك له نه‌وته‌كه‌ى (دیارى نه‌كراوه چه‌نده) نارد، حكومه‌تى ناوه‌ندیش بڕێك پاره‌ى بۆ ده‌نێرێت”.
سه‌لیم شوشكه‌یى ئه‌وه‌ى خسته روو، ئه‌و بڕگه‌یه ده‌رگاى گفتوگۆى بۆ هه‌رێم كردووه‌ته‌وه، بۆیه تێپه‌ڕاندنى ئه‌م یاسایه به‌ماناى ئه‌وه‌نیه به‌غدا هیچ پاره‌یه‌ك بۆ هه‌رێم نه‌نێرێت.
باسى له‌وه‌شكرد، پێم وایه حكومه‌تى عێراق تا ساڵى نوێ حكومه‌تى ناوه‌ندى پابه‌ند ده‌بێت به ناردنى 320 ملیار دیناره بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.
ڕۆژی پێنج شه‌ممه به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی شیعه و سوننه، په‌رله‌مانی عێراق یاسای قه‌رز بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه‌ی عێراقی به‌بێ پشكی كورد له‌و قه‌رزه په‌سه‌ندكرد، بڕی قه‌رزه‌كه‌ش 12 ترلیۆن دیناره.