وەزارەتی كاروباری شەهیدان لیستێكی دیكەی مینحەی بەردەوام رادەگەیەنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان لیستێكی تری زیندانییانی سیاسی بۆ مینحە (مووچەی)ی بەردەوام ڕائەگەیەنێت.

ئاماژە بە فەرمانی وەزاری وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان ژمارە 75 لە رێكەوتی12_1_2023 تایبەت بە خەرجكردنی منحەی 616 زیندانیكراو و گیراوی سیاسی كە هیچ مووچەی تریان نییە، بەپێی یاسای چاكسازی ووردبینی و پێداچوونەوە و پاككردنەوە لە دۆسییەكانیان كراوە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری زیندانیە سیاسیەكان بكەن بە مەبەستی تەواوكردنی رێكارەكانی وەرگرتنی منحەی مانگانەیان.

بەڕەچاوكردنی ئەم خاڵانە :

1. ئەو بەرێزانەی كە ڕێكارەكانی بایۆمەتری و بەڵێننامەیان تەواو نەكردووە، یان پێویستیان بە شاهید هەیە بەڵێننامەی شاهیدەكان تەواو بكەن دوای تەواوكردنیان، سەردانی بانكی ناوبراو بكەن.

2. ئەو زیندانییە سیاسیانە كۆچی دواییان كردوە، وارسەكانیان ڕێكارەكانی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری زیندانییە سیاسییەكان تایبەت بە یاسای خانەنشینی بەركار تەواو بكەن، بۆ وەرگرتنی منحەكەیان.

3. ئەوانەی لەم لیستەدا ناویان هاتووە و مووچەی تریان هەیە لە ماوەی یەك مانگدا ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی كاروباری زیندانییە سیاسییەكان بكەن كە منحەی زیندانی سیاسی وەرناگرن و مووچەكەی تریان هەڵدەبژێرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا