حكومەتی هەرێم لەبارەی مووچەوە بڕیارێكی دەركرد

پۆڵەتیك پرێس

لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاردرا وەزارەتی دارایی لەبەر رۆشنایی خۆگونجاندن لەگەڵ خشتەی مانگانەی خەرجكردنی بەشێك لە شایستە داراییەكانی هەرێم لە لایەن حكومەتی فیدراڵییەوە، رێكخستنەوەی خشتەی مووچە بكات.

لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ دەربارەی ڕێكخستنەوەی خشتەی مانگانەی پێدانی مووچە كراوەو ئەنجومەنی وەزیران ، وەزارەتی دارایی وئابووری ڕاسپارد، ڕێكاریی كارگێڕیی و دارایی پێویست لەبارەی رێكخستنەوەی خشتەی مووچە بگرێتەبەر.

ئاماژە بەوەشكراوە، سكرتێری لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی، ڕاپۆرتی سێ مانگی یەكەمی كەوتنەبواری جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی خستوەتەڕوو، كە تێیدا بڕیارو پەیڕەو ڕێنمایی و هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی یاساكە ڕوونكراونەتەوە.

باس لەوەشكراوە، بڕیاریدراوە لە ئایندەیەكی نزیكدا ، ڕاپۆرتەكە ڕەوانەی پەرلەمانی كوردستان بكرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە نزیكەی 50 رۆژە حكومەتی هەرێم مووچەی فەرمانبەرانی دابەشنەكردووەو تائێستاش دیار نییە كەی مووچەی مانگی نیسان دەدرێت كە بڕیارە بۆ ئەم مانگە بەلێبڕینی سەدا 18 دابەشبكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا