پۆڵه‌تیك پرێس
جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى یاسایى له په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ڵێت:”پێویسته حكومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ ناوه‌ند رێكبكه‌وێت، چونكه به پرۆژه‌یاسای بودجه چاره‌سه‌رى كێشه‌ى مووچه‌خۆران ناكرێت، ئه‌ركى حكومه‌تى هه‌رێمیش له‌وه‌دایه هه‌موو ساڵێك پرۆژه یاساى بودجه ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بكات”.
عه‌باس فه‌تاح، جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى یاسایى له په‌رله‌مانى كوردستان بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى: ئه‌ركى حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌یه ساڵانه پرۆژه یاساى بودجه ئاماده‌بكات و بینێرێته په‌رله‌مان ئه‌گه‌ر بڕه‌كه‌ى هه‌رچه‌ند بێت، به‌ڵام به‌هۆى بیانووى جیاجیاوه حكومه‌تى هه‌رێم ماوه‌ى حه‌وت ساڵه نه‌یناردووه، پێم وایه هه‌ر ئه‌م هۆكاره‌شه بووه‌ته مایه‌ى ئه‌وه‌ى هه‌رێم هه‌م تووشى قه‌رزدارى ببێت، هه‌م پێشچاوى روون نه‌بێت له‌باشكردنى ژیان و گوزه‌رانى هاووڵاتیان”.
جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى یاسایى له په‌رله‌مانى كوردستان وتیشى:”پێویسته حكومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ ناوه‌ند رێكبكه‌وێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى به پرۆژه یاسایه‌ك چاره‌سه‌رى كێشه‌ى مووچه‌خۆران ناكرێت، چونكه ئه‌گه‌ر حكومه‌ت پاره‌ى هه‌یه بۆ نایداته فه‌رمانبه‌ران ئه‌گه‌رنیشیه‌تى به‌رنامه‌ى چییه بۆ داهاتووى فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران”.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ڕۆژی چوارشه‌ممه جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، یه‌كێك له پلانه‌كانی حكومه‌ت بۆ ئه‌گه‌ری ڕێكنه‌كه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی هه‌رێمه.