بانکی ناوەندیی زیاتر لە 257 ملیار دۆلاری خستە بازاڕەوە

پۆڵه‌تیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانکی ناوەندی قەبارەی فرۆشی دراوی قورسی لە رۆژی چوارشەممەدا راگەیاند کە بڕەکەی دەگاتە 257 ملیۆن دۆلار و بە نرخی فەرمیی 1310 دینار دەدرێتە هاوڵاتییان و بازرگانان.

رۆژی چوارشەممە (27-3-2024)، بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، بڕی 257 ملیۆن و 591 هەزار و 195 دۆلاری بۆ فرۆشتن خستووەتە بازاڕەکان، لەو ژمارەیەش 13 ملیۆن و 190 هەزار دۆلار بەشێوەی نەختینەیی و 244 ملیۆن و 401 هەزار و 195 دۆلاری بەشێوەی حەواڵەیە.

بانکی ناوەندیی عێراق بۆ هاوسەنگکردنی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار ژمارەیەک رێکاری گرتووەتەبەر، یەکێک لە رێکارەکانی بریتییە لە خستنەڕووی رۆژانەی بڕێکی دیاریکراو دۆلار بۆ پارەدارکردنی بازاڕەکان بە دۆلار بەنرخی فەرمی بانکی ناوەندی، کە هەر دۆلارێک بە 1310 دینار دەفرۆشێتە هاوڵاتییان‌و بازرگانان.

بەهای دیناری عێراقی، لە کۆتایی ساڵی 2014ەوە جێگیریی خۆی بەرامبەر بە دراوە بیانییەکان لەدەستداوە؛ لە سەرەتاکانی ساڵی 2018 بەتەواوەتی کاریگەرییەکانی ئەو ناجێگیرییە لەسەر ئابووریی عێراق بەدەرکەوتن. بانکی ناوەندیی ئەو وڵاتەش بەردەوامە لە راگەیاندنی میکانزم و رێکاری نوێ بۆ رووبەڕووبەنەوەی ناجێگیری بەهای دراوەکەی، بەڵام تا ئێستا نرخی دۆلار لەبەرزیدایە و هیچ ئاماژەیەک دیار نیە بە دابەزینی بەشێوەیەکی بەرچاو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا