پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
شەوی ڕابردوو، لە شاری هەڵەبجە تەقە لە هێزەکانی ئاسایش دەکرێت و بەهۆیەوە کارمەندێکی ئاسایش گیانیلەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکان، شەوی رابردوو هێزەکانی ئاسایش وەک شەوانی دیکە مەفرەزەکانیان بەنێو شاری هەڵەبجەدا بڵاوکردبووەوە، کۆمەڵێک ماتۆڕسوار کەوتوونەتە دوای مەفرەزەکانەوە، لەوکاتەدا مەفرەزەکانی ئاسایش داوای وەستان و پشکنینیان لێدەکەن یەکێک لە ماتۆڕسوارەکان تەقە لە ئاسایشەکان دەکات و بەهۆیەوە کارمەندێک بەسەختی برینداربوو.
کارمەندەکە، ناوی سۆران جەلالە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو کارمەندەی ئاسایش، کە کوژراوە تەمەنی 32 ساڵە و خەڵکی سەیدسادقە و خێزاندارە.