حكومەتی عێراق پلانی نوێ‌ بۆ پاراستنی تاوەرەكانی كارەبا دادەنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ڕۆژی دووشەممە وردەكاری پلانی پاراستنی تاوەرەكانی كارەبای ئاشكرا كرد و تێبینیشی كردووە لە سەر تێوەگلانی فڕۆكەی ئاسمانی.

تەحسین خەفاجی، وتەبێژی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، رایگەیاند: فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ژوورێكی ئۆپەراسیۆنەكانی لەگەڵ وەزارەتی كارەبا دروستكردووە.

باسی لەوەشكرد، هەریەك لە سوپا و پۆلیسی فیدراڵی و حەشدی شەعبی و خزمەتگوزاریەكانی دیكەی ئەمنی بەشدارن و ئەم ژوورەش ئەولەویەتی بۆ پاراستنی تاوەرەكانی كارەبا ئامادە كردووە.

روونیشیكردەوە، كارەكانی ئەو ژوورە هاوبەشە بریتیە لە پلانی پاراستنی تاوەرەكان كە خۆی دەبینێتەوە لە ناساندنی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان و ناساندنی هێزی ئاسمانی و فڕۆكەوانی سوپا، هەروەها ناساندنی سیستم و هەوڵی تەكنیكی لەم ناوچەیە، كە ئەمەش بووە بە هۆكاری راگرتنی چەند هێرشێك لە رۆژانی رابردوودا كە هێڵەكانی كارەبا دەكەنە ئامانج.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا