پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ یەکشەممە لەسەرجەم قوتابخانەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پشوو ڕاگەیەندرا.
لەوبارەیەوە نوسینگەی تایبەتی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگەیاند، هۆکاری پشووەکە دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی کەش و هەوا و پەککەوتنی هاتووچۆ لە ناوچەکە.
ئەوەشی خستەڕوو، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران ئەمڕۆ بەفەرمی لە سەرجەم قوتابخانەکان کراوەتە پشوو.
ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، شەپۆلێکی بەفر و باران سەرجەم ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەگرێتەوە و ئەگەری بەفربارین لە سەنتەری شارەکانی سلێمانی و هەڵەبجەش هەیە.