دۆلار هاڕەی کرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، دۆلار دابەزینی زیاتری تۆمارکردو بەراورد بە دوێنی کاتی داخستنی بۆرسە، 750 دینار دابەزیووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 25ی ئەیلوولی 2023، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزینی تۆمارکردو 100 دۆلاری ئەمریکی بە 153 هەزارو 500 دینار مامەڵەی پێوەکرا.

دوێنێ لەکاتی داخستنی بۆرسەکانی دراو لە شاری سلێمانی، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەربوو بە 154 هەزار و 250 دینار.

پاش کۆبوونەوەکەی محەمەد شیاع سودانی و یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بۆ تاوتوێکردنی نرخی دۆلارو چەند پرسێکی پەیوەست بەو بابەتەوە، نرخی دۆلار بە نزیکەیی 2500 دۆلار دابەزینی تۆمارکردووە بەرامبەر هەر 100 دۆلارێکی ئەمریکی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا