سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان كۆدەبنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە سبەینێ دووشەممە 23_1_2023 دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان و ‌سەرۆكی فراكسیۆنەكان كۆببنەوە و گفتوگۆ لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردن و كاراكردنەوەی كۆمیسیۆن بكەن.

زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، رۆژی دووشەممە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكان كۆبونەوەیەكی راوێژكاری ئەنجام دەدات.

وتیشی، ئامانجی كۆبونەوەكە گفتوگۆكردنە لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردن و كاركردنەوەی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، كۆبونەوەكان بەردەوام دەبێت تادەگەن بە رێككەوتن لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردن و كاراكردنەوەی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن، دواتر كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستان ساز دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا