هەڵمەتی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەردەوامە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لیژنە هابەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە هەڵمەتەکانی بەردەوامە و نوێنەری ڤێتێرنەری ئاماژەی بەوەکرد، بەشێکی زۆری گەڕەکەکانی بەکرەجۆ پابەندن بە مەرج و ڕێنماییەکان.

ئەمڕۆ سێشەممە10ی تشرینی یەکەم، قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، بۆ پشکنینی ئەو کاڵاوشمەک و خزمەتگوزارییانەی رۆژانە بازرگان و دوکاندارەکان بەهاوڵاتیانی دەفرۆشن، ئەمڕۆ لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی هەڵمەتێکیان بۆ بازاڕی گەڕەکی بەکرەجۆ رێکخست، هەڵمەتەکە لەلایەن لیژنەی باڵا و لیژنەی بەکرەجۆوە ئەنجامدرا و تیایدا دەست بەسەر بڕێک خواردن و خواردنەوەی خراپ و ماوەبەسەرچودا گیرا کە بەنیازبون بە هاوڵاتیانی بفرۆشن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو خواردن و خواردنەوە خراپانەی لە هەڵمەتەکەی گەڕەکی بەکرەجۆ دەستی بەسەردا گیراوە، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی لەناوچەی دەرەوەی نیشتەجێبون لەناودەبرێت و خاوەنەکانیشیان روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.

هاوکات، د. ژیار بەهادین، نوێنەری بەرێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، جێگەی دڵخۆشی و سوپاسە کە بەشێکی زۆری شوێنەکان پابەندی مەرج و رێنماییەکانی کارکردنن، ئەوەش ئامانجی سەرەکی لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانییە نەک سزادانیان.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا