زیلینسکی: لە کەس ناترسم

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڤۆلۆدمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا بۆ یەکەمجار لەدوای هەڵگیرسانی شەڕی ڕووسیا دژبە ئۆکرانیا گەڕایەوە کۆشکی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی و دەڵێت، “لە کەس ناترسم”.

زیلینسکی لە چاوپێکەوتنێکدا جەختی لەوەکردەوە، “ڤلادمیر پوتن سەرۆکی ڕوسیا تەنیا بە ئۆکرانیاوە ناوەستێت و هۆشداریشیدا کە وڵاتانی دیکەی ناو ناتۆش دەکاتە (نێچیر)”.

لە ڤیدیۆیەکدا دەردەکەوێت کە زیلینسکی بەناو بارەگای سەرۆکایەتی ئۆکرانیا دەگەڕێت و لەسەر ڤیدیۆکە نوسیویەتی، “من لە کیێڤم، لەناو بانکۆڤا (کە کۆشکی سەرۆکایەتی تێدایە)، بەبێ ئەوەی ترسم لە کەس هەبێت هەموو کارێک دەکەم کە پێویستە بۆ بردنەوەی ئەم جەنگە”.

ئەمە یەکەمجارە زیلینسکی بە ئاشکرا بگەڕێتەوە بارەگای سەرۆکایەتی ئۆکرانیا لەدوای هەڵگیرسانی جەنگ لە ڕۆژی 24ی شوباتی ڕابردوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا