ئەنجومەنی بەڕێوەبەری شەنگال: به‌شه‌ڕ وه‌ڵامی هه‌ر لایه‌نێك ده‌ده‌ینه‌وه‌ شه‌ڕمان له‌گه‌ڵ بكات

پۆڵەتیك پرێس
ئەنجومەنی بەڕێوەبەری شەنگال رایدەگەیەنێت هەرلایەنێك بییەوێت بەشەڕ بێتە سەر ئێزدییەكان، ئەوان بێدەنگ نابن و بەشەڕ وەڵامیان دەدەنەوە و دژی هەڕەشەو فشارەكانیش ئەمرۆ خەڵكی شەنگال خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە.

حەسەن حاجی، ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری شەنگال بەپۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، بۆ دورخستنەوەی مەترسییەكانی سەر شەنگال و هەوڵدان بۆ دورخستەوەی ئاسایشی ئێزدییەكان لەشەنگال، سەرجەم لایه‌نەكانی ناو شەنگال كۆبوونەوەیەكی نائاساییان لەژێر چادری بەرخۆدانی ئاسایشی شەنگال ئەنجامداوە.

وتیشی:”بۆ ئەوەی مافی ئێزیدییەكان و خەڵكی شەنگال لە ڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەربكرێت، تا ئێستا سەردانی كۆمەڵێك مەرجەعی ئایینی و حكومی و سیاسیمان كردووە لە عێراق، بەڵێنمان پێدراوە كە داواكارییەكانمان جێبەجێبكەن، بەڵام بۆچوونەكان بۆ ئەوەن ئەو بەڵێنانەی دراون جێبەجێناكرێت، بۆیە دەڵێین ئێمە شەڕمان ناوێت، بەڵام ئەگەر بە گفتوگۆ كێشەكان چارەسەر نەبن و هەوڵی شەڕبدرێت، ئەوكاتە بێ وەڵام نابین و خەڵكی شەنگال دەست لە مافەكانی هەڵناگرێت، پێویستە هەموو ئێزدییەكانی جیهان پشتگیریی ئێزدیەكانی شەنگال بكەن”.

حەسەن حاجی راشیگەیاند، “ئەوەی لە شەنگال هەیە، بە هیچ شێوەیەك دژی حكومەتی عێراق نیە بەڵام دەڵێن ئێمە بوونی ئێوەمان قبوڵ نییە، ناسنامەكەتان ناناسینەوە، لەم دەوڵەتەدا هیچ مافتان نییە دەیان جار سەردانی بەغدا و نەجەف و هەموو بەرپرسانی حكومەتمان كردووە، بەڵام تا ئێستا یەكێك لە بەڵێنەكانیان جێبەجێ نەكراوە”.

ئەندامه‌كه‌ی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری شەنگال دوپاتیشیكردەوە، “پاپای ڤاتیكان بۆ چاودێریكردنی دۆخی ئاینه‌كان سەردانی عێراقی كردووە، بەڵام هێشتا نەگەیشتۆوەتە شوێنی خۆی، پیلانگێڕییەكی دیكە دژی ئێزدییەكان خراوەتە بواری جێبەجیكردنەوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، سەرەڕای ڕێگرییەکانی سوپای عێراق، بۆ ئەنجامی خۆپیشاندانی ژنان و گەلی ئێزدی، ڕێگرییەکان شکێندرا و بە هەزاران هاوڵاتی ئێزدی لە ناوەندی شەنگال بە بەرزکردنەوەی ئاڵای ئاسایشی ئێزدخان گردبوونەتەوه‌، لە ناوەندی شەنگالدا ڕێپێوانێکی گەورە بە بەشداری هەزاران هاوڵاتی شەنگال لە دژی ڕێککەوتنی پارتی و بەغدا بەڕێوەچوو كە تیایدا داوای كۆتایهێنانی پلانگێڕییەكانی سەر شەنگالیان كردووە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا