سۆران عومەر:حکومەت پارەی پێویستی بۆ موچە لەبەردەست نامێنێ

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێکى لیژنەى دارایی لەپەرلەمانى عێراق دەڵێت” حکومەت شکستی خواردوە لەکۆنترۆڵ کردنی بازاڕی دراوو بانکی ناوەندی ئەرکی خۆی بەجێنەهێناوە لەسەقامگیری نرخی دینارو ڕاگرتنی بەهاکەی”.
سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەى دارایی لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند”حکومەت شکستی خواردوە لەکۆنترۆڵ کردنی بازاڕی دراوو بانکی ناوەندی ئەرکی خۆی بەجێنەهێناوە لەسەقامگیری نرخی دینارو ڕاگرتنی بەهاکەی، سپیکردنەوەی پارە بەشێوازی جۆراوجۆر بەردەوامە، کۆمەڵێ دەسەڵاتداری گەندەڵ دەستیان بەسەر جومگە هەستیارەکانی حوکمڕانیدا گرتووەو باجی ئەم دۆخەش خەڵک دەیدات”.
ئاماژەى بەوەشکردوە، ئێستا قەیرانی سوتەمەنی بەنزین و گازو غاز سەریهەڵداوە سەرەڕای گرانی نرخی کاڵا، بەرزیی نرخی دۆلار قازانجی بۆ کۆمەڵێ بانک و کۆمپانیایە کە خەریکە عێراق توشی مەترسی داڕمانی ئابوریەکەی دەکەن.
ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، ئەگەر ئەم دۆخە بەزویی چارەسەر نەکرێ ئەوا حکومەت پارەی پێویستی لەبەردەست نامێنێ بۆ موچەی فەرمانبەرەکانی.
نزیکەى مانگێکە نرخی دۆلار لە بازاڕەکانى دراوی عێراقدا بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینیوەو تائێستاش بانکی ناوەندی عێراق هیچ نەیتوانیوە بە تەواوی کۆنترۆڵی نرخەکەى بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا