لۆکاشینکۆ 2 مەرج بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانی کۆچبەران دادەنێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئیڤا ماریا وەزیری دەرەوەی ئیستونیا وتی، سەرۆکی بیلاڕوس ئەلیکساندەر لۆکاشینکۆ دوو مەرج بۆ ڕۆژ ئاوا دادەنێت، بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانی کۆچبەران کە لە سنورەکانی لەگەڵ سنوری یەکێتی ئەوروپا دروست بووە.

ماریا ئەمڕۆ چوارشەممە باسی لە دوو مەرجەکە کردو وتی، لۆکاشینکۆ داوا دەکات یەکێتی ئەوروپا سزاکانی سەر بیلاڕوس لابەرێت و لۆکاشینکۆش بە سەرۆک بناسێنێت بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە سەرکردایەتیکردنی وڵات.

بەڵان وەزیری دەرەوەی ئیستونیا وتی، پێویستە یەکێتی ئەوروپا سزاکانی لەسەر بیلاڕوس بهێڵێتەوە توندتری بکات بەپەلە، هەروەها وتی لە ڕوانگەی ئێمەوە گرنگە یەکێتی ئەوروپا بە یەکگرتویی بمێنێتەوە بەردەوام بێت لە، فشارخستنە سەر بیلاڕوس.

ئەمە لا کاتێکدایە، لە ئێستادا بە هەزاران کۆچبەر کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە ڕوویان لە بیلاڕوس کردووە، ویستی ئەوەیان هەیە بڕۆنە ناو سنورەکانی یەکێتی ئەوروپاوە لە سەر سنور گیریان خواردووە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک