مەسرور بارزانی: دەرمانی كوالێتی باشتر بۆ هاووڵاتیان دابین دەكەین

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، حكومەت لە ئەمڕۆوە دەستی بە چاكسازی بنەڕەتی كردووە بۆ دابینكردنی دەرمانی باشتر بۆ هاووڵاتیان.

سەرۆكی حكومەتی هەرێم، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند: لە رێگەی گرێبەستی شەفافەوە دەرمانی كوالێتی باشتر بۆ هاووڵاتیانمان دابین دەكەین بە تێچووی كەمتر.

روونیشیكردەوە، دەرمانی كوالێتی باشتر بە نرخی گونجاو دابین دەكرێن و بۆ یەكەمجاریشە تەندەر بۆ دابینكردنی دەرمان رادەگەیەندرێت و نرخی 230 جۆری دەرمان دەستنیشان دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا