پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بڕیارە سبەی سێشەممە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم سەردانی قەتەربكات و لەگەڵ میری قەتەر و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە كۆببێتەوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی حكومەتی هەرێم، بڕیارە سبەی سێشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە سەر بانگهێشتی فەرمی میری قەتەر ، شێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانی، بە یاوەری شاندێكی حكومی، سەردانی قەتەر بكات.
لە راگەندراوەكەدا ئاماژە بۆئەوەكراوە، سەرۆكی حكومەت لە سەردانەكەیدا، جگە لە كۆبوونەوە لە گەڵ میری قەتەر، لە گەڵ بەرپرسانی باڵای دیكەی ئەو وڵاتەش كۆدەبێتەوە.
ئەوەشخراوەتە ڕوو، ئامانج لەم سەردانە، گفتوگۆكردنە دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە، بەتایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان و وزە و كشتوكاڵدا.